پزیشكێكی پسپۆر لە هەولێر هەواڵێكی خۆش لەبارەی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

پزیشكێكی پسپۆر ڕایدەگەینێت، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات و تووشبووانیش نیشانه‌كانیان سووکترن.

دكتۆر ڕێباز حەمزە، پسپۆرى سنگ و هەناسەدان لە لێدوانێكدا وتی: “كۆنتاكتمان لەگەڵ نەخۆشخانە ئەهلی و حكومییەكاندا هەیە و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر بەرەو كەمبوونەوە دەروات”.
وتیشی: “بەلام هێشتا نەخۆشی كۆرۆنا لە هەولێر و كوردستان ماوە، چونكە ڕۆژانە تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێن، بەڵام دەتوانین بلێین، نیشانەكانی تووشبووان سووكترن”.
لەبارەی گەیشتن بە وەرزی پاییز و زستان و زۆربوونی تووشبووانی كۆرۆنا، دكتۆر ڕێباز حەمزە وتی: “لەڕاستیدا ئەم بابەتە جیاوازە، چونكە لەم دوو وەرزەی داهاتوو هەڵمەت و پەتای وەرزی زۆر دەبێت، بۆیە پزیشكەكان لەگەڵ نیشانەكانی كۆرۆنا لێیان تێكەڵ دەبێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ڤاكسینی هەڵامەت بەكاربهێنرێت”. 
ھەواڵی زیاتر