داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی قه‌ڵای نێوان كه‌لار – گوڵاڵه و به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له دانیشتووانی گونده‌كه ده‌كات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رده‌وامه و بریندار هه‌یه.
له‌ئێستادا داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی قه‌ڵای نێوان كه‌لار- گوڵاڵه و به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له دانیشتووانی گونده‌كه ده‌كات و هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (عباس حسێن كه‌چه‌ڵ) برینداره.
عه‌زیز كه‌ریم، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی قه‌ڵا‌یه، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “ئێستا داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌مان و به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه ده‌كه‌ن و كه‌سێكمان به‌ناوی عباس حسێن كه‌چه‌ڵ برینداره و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار”
وتیشی: “چه‌كداره‌كانی داعش هه‌وڵی بردنی هه‌ندێك كه‌سی گونده‌كه‌مان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕوویان بووینه‌ته‌وه و تائێستا نه‌مانهێشتووه ده‌ستیان بگاته ناو گونده‌كه‌مان و ته‌قه به‌رده‌وامه”.
زانیاری زیاتر…..