هێرشبه‌ره‌كه‌ی كۆرۆنا تووشی كۆرۆنا بوو‌‌

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دكتۆرهێرش حەیدەر، كە بە “هێرشبەرەكەی كۆرۆنا” ناسراوە، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

دكتۆر ‌یاد نه‌قسبه‌ندی، لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: “ئەو مرۆڤەی لە دەستپێکی کۆرۆناوە پارە و ماڵ و خێزانەکەی وەلانا لە پێناو شەڕی کۆرۆنا لە سلێمانی، دوای ئەو خزمەتەی کە بۆ چەند ساتێکیش وەستانی نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستادا خۆی تووشی کۆرۆنا بووه‌”. 

 دكتۆر یاد نەقشبەندی، دەڵێت: “هاوڕێم دەزانم سەردەکەویت بەسەر کۆرۆنادا، وەک چۆن توانیت، خۆت و گروپەکەت و بەرێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، زاڵبن بەسەر کۆرۆنادا، لەو سەردەمانەی جیهان زەندەقی چوبوو لە کۆرۆنا، ئێوە بوونە قەڵغانێک، هیوایەک بۆ سلێمانی”.

لە هەرێمی کوردستان بە هەزاران پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و هەندێکیان چاکبوونەتەوەو ژمارەیەکیشیان گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر