سبەینێ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و تەوه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبەت دەبێت بە پرسی مانەوە، یان كشانەوە لە حكومەت دا
بڕیاره سبەینێ شەممە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆببێتەوە بۆ تاووتوێ كردنی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێم و عێراق و پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت دەبێت به پرسی مانەوە، یان كشانەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە له‌ئێستادا پرسی كشانەوە باسێكی گەرمی نێو هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداربه تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی جڤاتی نیشتیمانیدا بڕیاری مانه‌وه لە حكومه‌ت ده‌دات و ناكشێته‌وه، چونكه به‌هێزترین ته‌وژمی ناو بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دایه له حكومه‌ت و دۆخی كوردستان به گونجاو نازانن بۆ كشانەوەو پێیان وایه، به كشانه‌وه بزووتنه‌وه‌كه قوت ده‌درێت وئهكات یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و شه‌ڕی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ستوری پارێزگای سلێمانی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و پشتیوانیی پارتیش له ده‌ست ده‌ده‌ن”
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاردانی نێو بزووتنەوەكەیەو سبه‌ینی بڕیار ده‌دات.