نێچیرڤان بارزانی و چاوش ئۆغلۆ كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى له‌ ئه‌نقه‌ره،‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه‌.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌و تاووتوێی چۆنيه‌تی په‌ره‌پێدانى زياتری په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌ هه‌موو بواره‌كان، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووری و بره‌ودانى زياتر به‌‌ جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانيان كردووه‌ته‌وه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركياش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشانداوه‌ بۆ هاوكاری كردنى هه‌رێمى كوردستان، به‌ پێشكه‌ش كردن و ناردنی یارمه‌تی و پێداويستى پزيشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا‌.


له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ باشتركردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند پرسێكى تری جێى بايه‌خى هه‌ردوولاش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌.

ھەواڵی زیاتر