بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، ناڕەزایەتی بەرامبەر زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دەردەبڕێت، کە لەلایەن حکومەتی هه‌رێمه‌وه بڕیاری لەسەر دراوە، دەڵێت: “ئەو بڕیارە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت”.
چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆ، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی نزیک له یەکێتی وتوویه‌تی: “درێژکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بە لێبڕینی مووچەوە ، بڕیارێکی نامەنتقیی و دیراسە نەکراوەو لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین جێبەجێ ناکرێت””.
دوێنێ وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “پێویسته گشت فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پابه‌ندبن به ده‌وامیی فه‌رمی له یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنج شه‌ممه، له كاتژمێر (٨:٠٠)ی به‌یانی تا (٣:٠٠)ی پاش نیوه‌ڕۆ و له كاتی ده‌وامیشدا پابه‌ندبن به گشت ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا”.