کەشناسێکی شارەزا كاتی بارانبارینی ئه‌مساڵ ئاشکرا دەکات

كه‌شناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی ده‌كات، کە وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و ئه‌نباره‌وه‌ ده‌ستپێبكات. 

سادق عه‌تییه‌، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، لەسەرجەم شارەکانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ( با ) به‌ ئاراسته‌ی باكوری خۆرئاوا به‌رده‌وام ده‌بێت. 

سادق عه‌تییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ به‌م نزیكانه‌ پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه‌، به‌ڵام نمه‌ باران به‌تایبه‌ت له‌ كاتی شه‌ودا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگای ئه‌نبار و خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “زۆرجار ئه‌و بارانه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و له‌ دوای نیوه‌شه‌ و كۆتایی پێدێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌رزی بارانی ئه‌مساڵ له‌و دوو پارێزگایه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات”. 

ھەواڵی زیاتر