جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێ” پرۆژەی بێدەنگكردنی موەلیدە ئەهلییەكان بەردەوامە و تاوەكو كۆتایی ئەم مانگەش مۆڵەت لەبەردەم خاوەن موەلیدەکاندا هەیە”.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆری میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هەرچەندە پڕۆژەی بێدەنگكردنی موەلیدە ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ چەند مانگێك دواكەوتووە، بەڵام پرۆژەکە رانەگیراوە و تا كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێ دەكەین، لە یەکی ئۆکتۆبەر هەر کەسێک مۆلیدەكەی بێدەنگ نەکردبێ، مۆڵەتەكەی لێ وەردەگرینەوە”.
جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی” وەک كارئاسانییەک بۆ خاوەن موەلیدەكان بڕیاریانداوە لە جیاتی بێدەنگكردنی مۆلیدەكە، دەتوانن ژوورێكی گەورە دروست بكەن مۆلیدەكەی تێدا دابنێن”.
لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 1100 موەلیدەی ئەهلی هەن.