بڕیاربوو وێستگەیەکى بەرهەمهێنانى کارەبا لەم بەهارەدا له گه‌رمیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام پرۆژەکە تائێستا چاره‌نووسی دیار نییه
له‌باره‌ی چاره‌نووسی پرۆژه‌كه‌وه تۆڕی میدیایی باڵكێش، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای گه‌رمیانه‌وه كرد، وتی: “هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی پرۆژه‌كه تائێستا، په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه‌و هه‌ركات ئه‌م بارودۆخه ئاسایی بووه‌وه، ئه‌وه كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات”
وتیشی: “پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئهگریكۆی به‌ریتانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا كردووه‌و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌بێت كۆمپانیاكه پێنج كیلۆمه‌تر لهوغازهی كه له كێڵگه‌ی حه‌سیره به‌فیڕۆ ده‌چێت، بكێشێت بۆ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای گه‌رمیان و ١٦٥ مێگاوات كاره‌با دابین بكات”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه ئه‌م پرۆژه‌یه ١٦٨ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ٨ مێگاواتی بۆ گه‌رمیانه، چونكه سیسته‌می دابه‌ش كردنی كاره‌بای هه‌رێم مه‌ركه‌زییه، به‌ڵام به‌م ٨ مێگاواته كاره‌بای ماڵان به‌هێز ده‌بێت و ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ش كه له‌نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لاردا ون ده‌بێت، چاره‌سه‌رده‌بێت و هه‌لی كاریش له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ده‌ڕه‌خسێنێت و له‌ڕووی ژینگه‌ییشه‌وه ئه‌و غازه‌ی كه پێشتر به‌فیڕۆ ده‌چوو و ژینگه‌ی گه‌رمیانی پیس ده‌كرد، چیتر به‌فیڕۆناچێت و ژینگه‌ی گه‌رمیان پیس ناكات”
وەزارەتى کارەبا لە سەرەتاى ئەمساڵدا، ئەنجامدانى پرۆژەیەکى وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبای لە گەرمیان ڕاگەیاند، کە پرۆژەکە پشت دەبەستێت بەو گازەى کە لە کێڵگەى نەوتى حەسیرە دەردەهێنرێت و له‌ئێستادا بە فیڕۆ ده‌چێت و دەسووتێت، بەشێوەیەک ئەو گازە دەدرێتە كۆمپانیای ئهگریكۆی به‌ریتانی کە تواناى به‌رهه‌مهێنانی (١٦٥) مێگاوات کارەبای هەیە. پرۆژەکە ئەگەرچی بڕیار بوو ئەم بەهارە جێبه‌جێ بكرێت، بەڵام تائێستا دواکەوتووهو جێبه‌جێ نه‌كراوه.