نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لە بەغدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە تویتێکدا رایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا هەبووە.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ پەیوەندی و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان لە تویتەکەدا دەردەبڕێت و دەشڵێت هیوا ئەوە دەخوازێت کە لەداهاتوودا ئەو پەیوەندیانە بەهێزتر بن.
دەقی تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
“شەرەفمەند بووم بە دیتنی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو لە بەغدا. من سوپاسگوزاری پشتیوانی بەردەوام و پەیوەندیە بەهێزەکانی فەرەنسام لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان. هیوام وایە پەیوەندیە بەهێزەکانمان لەگەڵ فەرەنسا هێشتاش بەرەو پێشەوە ببەین.”