بارکردنى باری زیادە بە شەوان لە گەرمیان بەردەوامە

هاتووچۆکردنى بارهەڵگر بە باری زیادەوە بەسەر جادەکانى گەرمیاندا بەردەوامى هەیە و بەرپرسێکیش داوا دەکات هاتوچۆی گەرمیان کۆتایی بەم حاڵەتە بهێنێت. ماوەى چەند مانگێکە، ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان پاش نیوە شەو، باری زیادە و قورس باردەکەن و بەسەر جادەکانى گەرمیاندا بۆ ناوچەکانى دیکەى دەبەن، بەشێوەیەک بارەکان دەگەنە دوو هێندەى ئەوەى كه‌ بە پێی یاسا رێگەى پێدراوە. ئەم حاڵەتە تائێستاش بەردەوامى هەیە و شەوانە و ئەو کاتانەى مەفرەزەكانی هاتووچۆ نامێنن، بارهەڵگرەکان لە ناوچە جیاوازەکانەوە و بەتایبەت لە ساڵەح ئاغاوە بار بە کەلار و کفری دا دەبەن بۆ ناوچەکانى ترى عێراق، ئەمە سەرباری بوونى گومان لەوەى بەرپرسان شەریکی ئەم کارە بن. لای خۆشیەوە ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، لەبارەى ئەم حاڵەتەوە داواکاریی ئاراستەى هاتووچۆی گەرمیان كردووه‌و داواى کردووە هاتووچۆی گەرمیان بەدەم ئەم حاڵه‌تەوە بێت و رێگرى لێ بکات. 

ھەواڵی زیاتر