په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان کرایەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه 1/9/2020 بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پێنج مه‌رجه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت، ده‌توانێت سی ڤی خۆی پێشكه‌ش بكات.
ده‌قی ئاگاداركردنه‌وه‌كه:
پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (C.V)ى خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی (15) رۆژ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه له‌سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا، وه‌ك له‌بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هاتووه پێویسته ئه‌و به‌رێِزه‌ی (C.V)ى پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ:
1ـ هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جی بێت.
2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بورای مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.
3ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یاكه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.
4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.
5ـ به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.
له‌گه‌ڵ رێزدا
په‌رله‌مانى كوردستان