خانه‌قین له‌ ئارامترین شاره‌وه‌ بۆ نائارامترین شاری دیاله

شارۆچكه‌ی خانه‌قین له‌ئێستادا نائارامترین شاری پارێزگای دیاله‌یه ‌و هاوڵاتیانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌كانی داعشه‌وه‌ له‌  دۆخێكی ده‌روونی ئاڵۆزدان

شێركۆ تۆفیق، كارگێڕی لقی١٥ی پارتی له‌ خانه‌قین به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “پێش رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر خانه‌قین ئارامترین شارۆچكه‌ی  پارێزگای دیاله‌ بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا نائارامترین شارۆچكه‌ی پارێزگای دیاله‌یه، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌كه‌دا نه‌ماوه‌‌”

پۆلیسی شاره‌كه‌ش ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌‌ڕوو، داعش له‌م مانگه‌دا (١٠) كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه‌و وته‌بێژی پۆلیسیش سه‌ره‌ڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه،‌  ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌ داعش له‌ ئێستادا تاكتیكی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی گۆڕیوه

شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگای دیاله‌و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردی شیعه‌ مه‌زهه‌بن،  تاوه‌كو پێش ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر كورد حكومڕانی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام له‌ێستادا كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ شاره‌كه‌دا نییه‌

ھەواڵی زیاتر