بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.
ئەمڕۆ یەكی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە تهواوی پارێزگاكان ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
كهشناسی ههرێم ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری كەمێك بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە
ڕوونیشی كردووهتهوه، پلەكانی گەرمی دادەبەزێت و خێرایی با كەم دەبێتەوە بۆ١٥ كیلۆمەتر لە سەعاتێك.
پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی بەتایبەت سنووری دهۆكی گرتەوە.
هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەش وهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە بڕێكی زۆر بارانی لێ دەبارێت و ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە دوو هەزار ملم بارانی لێ باری.