وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، زیاترله سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بیست و چوار كاتژمێری رابردوو راگەیاند، بەپێی ئامارەكە لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا، (٣٧٥٧) حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوهو (٨٣) حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوەو (٣٧٢٢) تووشبوویش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق تائێستا، ڕێژهی توشبوون گەیشتووهتە (٢٣٤)هەزار و ٩٣٤ كەس و لەوانەش (٧٠٤٢) مردوون و (١٧٦) هەزار و ٦٠٢ كەسیان چاكبوونەتەوە و (٥١) هەزار و ٢٩٠ كەسیشیان هێشتا چاكنەبوونەتەوەو لەو ڕێژەیەش (٥١٢) توشبوویان لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.