ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ ڕووده‌دات و زیانێكی زۆری لیده‌كه‌وێته‌وه‌

لەسەر رێگای شەقڵاوە – باسرمە – قەندیل، ڕووداوێكی هاتووچۆ كە پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلە لە جۆری ئۆدی و كرۆلای تایبەت، كەسێك بریندارەو زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە: ”ئەمڕۆ دوو شەممە (٣١ی ئابی ٢٠٢٠)، لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقڵاوە -باسرمە – قەندیل، بەرامبەر بنكەی پۆلیسی باسرمە، لەسایدی چوون بۆ قەندیل پێكدادانێك ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆدی و كرۆلای تایبەت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ”كە لە ڕووداوەكەدا كەسێك برینداربووەو زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووەو هۆكارەكەشی تیژڕۆیی شوفێری ئۆدییەكە بووە، كە بووەتە هۆكاری كۆنترۆڵ لەدەستدان و سەرەنجام خۆی كیشاوە بە پاشەوەی كرۆلاكەداو خۆیشی وەرگەڕاوە.

ھەواڵی زیاتر