پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 50 دۆلار
پێشبینی دەكرێت لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2021 دا، نرخی نەوت بۆ سەروو 50 دۆلار بەرزبێتەوە.
ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە چارەکی یەکەمی 2021 دا، نرخی نەوت بۆ 50 دۆلار بەرزبێتەوە، ئەگەر كۆرۆنا چالاك نەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/31، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی یەك لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆماركرد و یەک بەرمیل بە 46 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ھەروەھا نرخی بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێكساس بەڕێژەی 0,7 لەسەدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 43 دۆلار و 25 سەنت.