مەسرور بارزانی و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-03-2026 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.

ھەواڵی زیاتر