سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە رێکەوتن و رێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە”.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-3-2026 پەیامەکەی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا هەروەها هاتووە، “لەم کاتەدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە”.