حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026، ڕاگەیاندراوێکی توندی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە و هەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر خاک، دامەزراوەکان و نێردە دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هێرشانەی بە تیرۆریستی و تێکدەرانە ناوبرد، ڕایگەیاند ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە. جەختیش کراوەتەوە کە ئەم کارانە “هیچ پاساوێک هەڵناگرن”.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات: بەرپرسیاریەتیی یاسایی خۆی لە پاراستنی سەروەریی خاک هەڵبگرێت، سنوورێک بۆ ئەو هێز، گرووپ و میلیشیا لە یاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەی ڕاستەقینە.