وەزارەتی بازرگانی: دۆخی ئاسایشی خۆراک جێگیرە و یەدەگی گەنم بەردەستە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە، دۆخی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا بە تەواوی سەقامگیرە و لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدایە.
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “دۆسیەی ئاسایشی خۆراک یەکێکە لە کارە هەرە لەپێشینەکانی حکومەت، ئێستا کۆگاکانمان خاوەنی یەدەگێکی ستراتیژیی گەورەی کاڵا سەرەکییەکانی وەک (برنج، شەکر، زەیت و پاقلەمەنییەکان)ـن و پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەش بە ڕێکوپێکی بەردەوامە.”
سەبارەت بە بەرهەمی گەنم، حەنوون ئاشکرای کرد کە گەنجینەکانی گەنم لە دۆخێکی یەکجار باشدان تا کۆتایی ساڵی 2026) لە کۆگاکاندا هەیە، ئەمەش بەردەوامیی کارکردنی ئاشەکان و دابینکردنی ئارد مسۆگەر دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پلانێکی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێکی هەرێمی داڕێژراوە کە تێیدا:
کار دەکرێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری گەنجینە ستراتیژییەکان
ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ و قۆرخکاری لە بازاڕەکاندا دەگیرێت.
پلانێکی نوێ بۆ دروستکردنی سایلۆی مۆدێرن و وێستگەی نوێی کۆگاکردن چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.