کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممە عومڕەکارێکی کورد بەناوی عەزیز مستەفا رەسوول، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ کوردستان لە نزیک دەروازەی عەرەعەر کۆچی دوای دەکات.
بە گوتەی کاروان ستوونی، دوای هەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی عومرە و بە سوپاسەوە بۆ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و کارمەندەکان لە دەروازەی عەرعەر ئەمرۆ دوای گەڕانەوەی تەرمەکەی لە راپەرین بە خاک سپێردرا.
کاروان ستوونی هەروەها گوتی ئەو عومڕەکارە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و تەمەنی 58 ساڵ بووە و دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە لە کاتی گەڕانەوە لە نزیک دەروازەی عەرعەر کوچی دوای دەکات و دوای هەوڵی بەردەوامان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە سعوودیە و تەواوکردنی ڕێککارەکان ئەمرۆ تەرمەکەی گەیشتەوە کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەندین رۆژە بەردوەوام لەسەر هێڵ بووین بە شەو و بە رۆژ بۆ گەراندنەوەی تەرمی ئەو عومرەکارە بۆ هەرێمی کوردستان.
هەروەها گوتی لەسەر داواکاری خانەوادەکەی تەرمی ئەو عومڕەکارە لە سعوودیە گەڕێندراوە ڕاپەرین.
گوتی: ئێمە بەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات
گوتیشی ئەوە چوارەم عومڕەکارە ئەمساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.