حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکان، کە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
د. سامی جەلال، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی گومرگ ڕایگەیاند، هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە کۆنتڕۆڵی دەروازە سنوورییکەنای هەریمی کوردستان بکرێت، ئەمەش بووەتە جێگای ناکۆکی چونکە سیستمی ئەسیکۆدا ڕۆتینی بازرگانان زیاد دەکات.
د. سامی جەلال گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بە پێناسەکان دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی نەنراوە.
حکومەتی فیدراڵ داوا دەکات ئەسیکۆدا وەک سیستمێکی یەکگرتوو لە هەموو عێراقدا بێت، بەڵام هەرێمی کوردستان پێداگری دەکات لەسەر پاراستنی سیستمی گومرگی تایبەتی خۆی و بەیەکەوەبەستنی هەردوو سیستمەکە بە میکانیزمێکی یاسایی و دەستووری بۆ هەردوولا.