پێشەوا هەورامانی: لێخۆشبوونی %20ـی سزای سەرپێچی هاتووچۆ درێژکرایەوە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ بە ڕێژەی 20٪ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 2026/02/25 ئەنجوومەنی وەزیران، چەند بڕیارێک گرنگدرا کە یەکەمیان درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی %20 سزاکانی هاتوچۆیە تاوەکو مانگی شەشی ئەمساڵ.

پێشەوا هەورامانی، سەبارەت بە پرسی مووچە گوتی: لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی دوو بۆ بەغدا نێردراوە، هەناردەی نەوتیش بەپێی ڕێککەوتنەکان بەردەوامە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە کراوەتەوە.

لایەکی دیکەوە ئاماژە بە کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ درا کە داهاتی گومرگەکان %60 کەمی کردووە، دووپاتی کردەوە کە مافی دارایی هەرێمی کوردستان ساڵانە 22 ترلیۆن دینارە، بەڵام لە ئێستادا تەنیا لەسەر مووچە گفتوگۆ دەکرێت کە ساڵانە پێویستی بە 14 ترلیۆن دینار هەیە؛ هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان شاندێک بنێرێتە بەغدا

ھەواڵی زیاتر