ڕێبەر ئەحمەد: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆری خستەروو.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، جەختی لە سیاسەتی جێگیری هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: “کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک، هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانە و سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێکانیدا.

رێبەر ئەحمەد، هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی: “داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە، ئەو رێکخراوە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری ئەمنیی هەیە بۆ ئەوەی تیرۆریزم لەناو ببرێت.”

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە و گوتی؛ پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوە بن کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی شەڕ و ململانێکان دووربخرێنەوە، تاوەکو خەڵک لە ئاسایش و ئارامیدا بژین.

ھەواڵی زیاتر