کەسێک بە تۆمەتی دزینی 20 سپلیت دەستگیر دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی (ناوەڕاست)، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. ن. ش) دەستگیر کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە 20 کەلەسەری سپلیت (یەکەی دەرەکی) لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی ناو شاری هەولێر.
تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.