بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کەردستان، پێشبینییەکانی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی شوبات:
-ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت.
-لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت. لە هەندێک کاتدا، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە دەبێت.
-لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
-لە کاتەکانی بەیانیدا تا پێش نیوەڕۆ تەمێکی مامناوەند هەندێک ناوچە دەگرێتەوە.
-پلەی گەرما هاوشێوەی پلەکانی دوێنێ دەبێت.
سبەی پينجشەممە 12ـی شوبات:
-ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەریی بارانبارین کەم دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.
-لە زۆربەی ناوچەکان بارانی مامناوەند دەبارێت.
-بەیانی لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی تەمێکی سووک دروست دەبێت.
-پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، لە تۆمارەکانی ئەمڕۆوە نزیک دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 16
سلێمانی 14
دهۆک 15
هەڵەبجە 16
زاخۆ 15
گەرمیان 19
چەمچەماڵ 16
پیرمام 12
حاجی ئۆمەران 7
سۆران 11