مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامیک ئاراستەی دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی کە وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەیە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامیکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی وەزیری بەرگریی و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا.
مەسرور بارزانی جەخت دەکاتەوە لەوەی، هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ هۆڵەندا بەگرنگ دەزانێت و چاوەڕێی هاوکاریی بەردەوامیش دەکەن.
دیلان یەشیلگۆز لە ساڵی 1977 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە. لە منداڵییەوە لە هۆڵەندا دەژی. دوای تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ئەمستەردام، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکاسن و دواتریش بووە پەرلەمانتار، پاشان وەکو وەزیری وزە و وەزیری داد پۆستی هەبووە، ئێستاش وەزیری بەرگریی و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندایە.