شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەچێتە دیمەشق

پاش ئەوەی ڕێککەوتنی 29ـی مانگی ڕابردوو لە نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق واژوو کرا و ڕۆژی دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە، هەوڵە سیاسییەکانی نێوان قامیشلۆ و دیمەشق زیاتر دەبن.

ئەمرۆ دووشەممە 09-02-2026، میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، شاندی کوردی کە لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە 25ـی نیسانی 2025 لە قامیشلۆ دەستنیشانکرا، بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق دەکات.

سەرچاوە میدییەکان باسی ناوەڕۆکی سەردانی شاندەکەیان نەکردووە بۆ دیمەشق، تەنیا ئەوە وتراوە بە زووترین کات سەردانی دیمەشق دەکەن و لەگەڵ حکومەتی سووریا گفتوگۆ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ئانهای وتوە، کۆبوونەوەکەی دیمەشق لەسەر پرسی مافەکانی کورد و مسۆگەرکردنیان لە دەستووری وڵاتەکەدا دەبێت.

ھەواڵی زیاتر