ئیسرائیل سوورە لەسەر هێرشکردنە سەر ئێران و هۆشداری دەداتە واشنتن لەوەی ئامادەیە بەبێ یارمەتیی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “ئۆرشەلیم پۆست” کە ڕۆژی یەکشەممە 08-02-2026 بڵاوکراوەتەوە، ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کردووە و تێیدا هاتووە: بەرنامە مووشەکیەکەی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، بۆیە ئامادەن بەبێ یارمەتیی واشنتن هێرشی سەربازی ئەنجام بدەن. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئیسرائیل هێڵێکی سووری بۆ چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران داناوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، بە ئەمریکییەکانمان گوتووە، ئەگەر ئێران لەو هێڵە سوورە لابدات کە بۆ مووشەکە بالیستییەکانیان دانراوە، ئێمە بە تەنیا هێرش دەکەین.
بەڵام ئیسرائیل بە وردی چاودێریی گەشەپێدانی بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران دەکات. بەرپرسانی ئیسرائیل ترسیان لەوە هەیە دۆناڵد ترەمپ، مۆدێلی “هێرشی سنووردار” پەیڕەو بکات، هاوشێوەی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر حووسییەکان لە یەمەن.