هاتووچۆی هەولێر شوفێرانی تەکسی ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیەک لەسەر شۆفێرانی تەکسی بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، دەبێت هێمای روونکاککەرەوە لەسەر سەقفی تەکسی دابنرێت.

هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: وەک ئەوەی چاودێریمان کردوە بەشێک لە شوفێرانی تەکسی (هێمای ڕوناکی تەکسی) یان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایان ناوە.

بۆ یەکخستنەوەی هێمای ڕووناکی تەکسی لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت.

-دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.
-دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت، بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی تر بێت.
-بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپ بکرێت.

ھەواڵی زیاتر