دەستەی کارگێری یانەی وەرزشیی هەولێر ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هاوکاریکردنی تیپی تۆپی بالەی یانەکەیان دەکات لەلایەن لایەنێکی دیاریکراو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا یانەی وەرزشی هەولێر رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هیچ کاتێک درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەکەمان، بە درێژایی حوکمی جەنابیان جگە لە پاڵپشتی مۆراڵی یانەکەمان زۆرترین پاڵپشتی دارایی کراوە.
بۆیە ئێمە لەیانەی هەولێر هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، لە ئێستادا یانەکەمان لەسەر ئاستی هەموو یارییەکان و چالاکیەکان لە ریزەکانی پێشەوە ململانێ دەکات، ئەمەش بەهۆی پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتە کە لە هەمووان زیاتر خەمخۆر و هاندەری وەرزش و وەرزشدۆستان بووە، بەبێ جیاوازی دەستی یارمەتی و پاڵپشتی بۆ هەموو یانەکانی کوردستان درێژکردووە.
ئێمە سەرەرای رەتکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکەین کە ئێستا لەسایەی سێبەری حوکمی جەنابیان و حکومەتە خۆڕاگرەکەی یانەکەمان کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات.