نوێنەری مەسرور بارزانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات و ئومێدەوارن یەکگرتوو لە ڕۆڵی میانڕەوانەی خۆی بەردەوام بێت.

پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 2026.2.7، بەنوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕشنبیری، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵەی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتوویان کرد، لەلایەن سە‌ڵاحە‌دین محەمەد بەهائەدین، ئە‌مینداری گشتیی و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لێکرا.

وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و سڵاو و ڕێزی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن، ئومێدیان خواست یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک هەمیشە لە ڕۆڵی میانڕەوانەی خۆی بەردەوام بێت بە ئاڕاستەی یەکڕیزی و یەكتر قبوڵكردنی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانیەکان.

ھەواڵی زیاتر