خوشک و برایەکی دووانە بەهۆی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا

خوشک و برایەک بەهۆی گازی سۆپاوە لە ڕانیە دەخنکێن و هۆکاری سەرەکیش گڕگرتنی کورسیێک بووە.

تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 07-02-2026 کاژێر 06:00 دوو منداڵی تەمەن 6 ساڵان، کە کوڕ و کچێکی دووانەن، دانیشتووی گەڕەکی تیتۆکە بوون لە قەزای ڕانیە، بەهۆی “گازی سۆپاوە” گیانیان لەدەستداوە.

هەژار عومەر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ڕانیە ڕایگەیاند، “ئەو خێزانە چوار منداڵیان هەیە، بچووکەکەیان لە ژووری دایک و باوکی بووە، سێ منداڵەکەی دیکە بەیەکەوە لە ژووری خۆیان خەوتوون. شەو سۆپایان نەکوژاندووەتەوە و لەلای سۆپاکە کورسیی لێ بووە، بۆیە کورسییەکە گڕی گرتووە، دوو منداڵیان کە کوڕ و کچێکی دووانە بوون بەیەکەوە خنکاون، بەڵام منداڵەکەی دیکە کە کوڕێکی 7 ساڵانە بووە، بە سەلامەتی دەرچووە.

ھەواڵی زیاتر