پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و دووبارە قیرتاوكردنی هەردوو سایدی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-گوێر دەستیپێكرد کە ڕۆژانە هەزاران ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر ئەو ڕێگایە بەکاردەهێنن.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر ئەو دووسایدە بەكار دەهێنن، جگە لەوەی ژمارەیەك گوند و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون سوودی لێ وەردەگرن، ژمارەیەكی یەكجار زۆر كارگە و ناوچەی پیشەسازی لەو سنوورەدا هەن، بە تەواوبوونی پڕۆژەكەش دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاتووچۆی دانیشتووان و جووڵەی بازرگانی لەو زۆنە فراوانەی شاری هەولێردا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، پڕۆژەكە ئەمڕۆ هەینی 6/2/2026 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت، تیمەکانی چاککردنەوەی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و کارگەی قیڕی شارەوانی كار لە پڕۆژەكەدا دەكەن.