مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 04-02-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر