لە ئەڵمانیا گەنجێکی کورد درایە بەر چەقۆ و کوژرا

لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا گەنجێکی کورد دەدرێتە بەر چەقۆ و دەکوژرێت.

‌هەڵگورد غەفوور، کە دەکاتە خاڵی ئەو گەنجە کە ناوی ( ڕێبوار کەریم خەسرەو )ە، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، دوێنێ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، رێبوار بەشێوەیەکی دڕندانە دراوەتە بەر چەقۆ و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

رێبوار خەسرەو، ساڵی 1983 لە سنووری کەرکووک لەدایکبووە و چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژی، باوکی منداڵێکی 4 ساڵانە، بە گوتەی کەس و کارەکەی هیچ گرفتێکیشی لەگەڵ کەسدا نەبووە.

کەس و کاری ڕێبوار، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، تەرمەکەی بگەڕێننەوە بۆ کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاکی بسپێرن.

ھەواڵی زیاتر