مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆبوویەوە و هەرێمی کوردستان داوا دەکات وەک ئەندام لە یونێسکۆ وەربگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، بهڕێوهبهرى گشتيى نوێی ڕێكخراوى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ پهروهرده و زانست و ڕۆشنبيرى (UNESCO) کۆبووەوە.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بهڕێوهبهرى گشتيى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
بەڕێوهبهرى گشتيى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد.
سەرۆکوەزیران داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.