نرخی گەشتی عومرە لە ڕەمەزاندا بەرزدەبێتەوە

نرخی گەشتی عومرە کوردستانەوە بۆ سعوودیە لە مانگی رەمەزان بەرز دەبێتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش دەڵێت: تەنانەت نرخی هۆتێل و خواردنیش لە سعودیە بەرز دەبێتەوە.

لە کاتی ئاساییدا گەشتی عومرە بەڕێگەی وشکانی 500 دۆلارێکە و بەڕێگەی ئاسمانی نزیکەی هەزار دۆلار، بەڵام لە مانگی ڕەمەزان جیاوازە و نرخەکە بەرزدەبێتەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزان نرخی گەشتی عومرە لەڕێگەی وشکانییەوە دەگاتە نزیکەی هەزار دۆلار بۆ 10 رۆژ، بە ڕێگەی ئاسمانیش هەزار و 300 دۆلار.

دەشڵێت: “عومرەکردن لە مانگی رەمەزاندا تایبەتە و موسڵمانان چێژی زیاتری لێ دەبینن، لەو مانگەدا لە هەموو جیهانەوە عومرەکاری زیاتر دەچنە سعودیە و بەهۆیەوە نرخەکان کەمێک بەرز دەبنەوە”.

بە وتەی کاروان ستوونی، لە مانگی رەمەزاندا لە سعودیە نرخی پێداویستییەکانی مانەوە لەو وڵاتە بەرز دەبێتەوە، لەوانە نرخی هۆتێل و خۆراک، ئەوەشی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ زانی.

ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە ڕوو لە وڵاتی سعوودیە دەکەن.

ھەواڵی زیاتر