بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان کوڕانی کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕانی جەلال تاڵەبانی، گرفت بۆ گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی یەکێتی دروست دەبێ.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەیەکەوە بڕیاری چەند گۆڕانکارییەکیان لە ئۆرگانەکانی حیزب داوە کە بە دڵی کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ (دەرباز و شاڵاو) نییە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ ناڕەزاییان لە پەراوێز خستنیان دەربڕیوە و داوایان کردووە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بکرێتە ئەندامی هەمیشەیی لیژنەی دانوستانکاری یەکێتی.
هەروەها بۆ گۆڕینی د. مەجید، بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێر، داوایان کردووە رێباز بێرکۆتی لە جێی دابنرێت.
باڵکێش زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی کە خۆی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات، بە داواکارییەکان ڕازی بووە.