مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق، هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.


هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، بیرو ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرا.

ھەواڵی زیاتر