بارەگای بارزانی پەیامێک ئاراستەی بارزان عەلی حەمە دەکات

بارەگای بارزانی، پەیامێک ئاراستەی بارزان عەلی حەمە، نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەکات و تێیدا هاتووە؛ بە داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان كاك (عه‌لی حه‌مه‌) ـمان پێگه‌یشت.

دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی؛

په‌یامی هاوخه‌می باره‌گای بارزانی بۆ بارزان عه‌لی حه‌مه‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك بارزان عه‌لی حه‌مه‌،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان كاك (عه‌لی حه‌مه‌)ـمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

ھەواڵی زیاتر