دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی هاوکاریی مرۆیی گەیاندە زیاتر لە 12 هەزار خێزانی ئاوارە لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵمەتەکانیان بەردەوامە.
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە قامیشلۆ، دێرک، عاموودا، گرکێلەگێ و ناوچەەکانی دیکە کۆمەک و هاوکاریی بە ئاوارەکان دەبەخشن، کە خۆراکی تێدایە و هەر خێزانیک بەشی دوو هەفتە شتومەکی پێ دەدرێت.
بەگوێرەی دوایین داتا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تاوەکو ئێستا 208 بارهەڵگری هاوکاری گەیێنراوەتە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەش هەزار و 609 خێزان لە هاوکارییە جۆراوجۆرەکان سوودمەند بوون.
٠ 198 هەزار و 657 هەزار لیتر سووتەمەنی لە 169 قوتابخانە و 9 مزگەوت بەسەر پێنج هەزار و 969 خێزان داەبشکراوە.
٠ سێ هەزار و 160 کەس لە 41 قوتابخانە، لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە.
٠ 19 هەزار و 979 ژەم خواردنی گەرم لە 52 قوتابخانە و سێ مزگەوت دابەشکراون.
٠ جگە لەوەی 418 کەسی ڕۆژائاوای کوردستان هەلی کارییان بۆ ڕەخساوە و شانبەشانی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکان دابەش دەکەن.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر