هێرشێکی سوپای عەرەبیی سووریا لە حەسەکە تێکدەشکێندرێت

یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا لە حەسەکە تێکدەشکێنێت و چەند چەکدارێکیش دەکوژێت.

شەوی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بە بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش هێرشیان کردە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل لە چیای عەبدولعەزیز، پێکدادانی تووند لە نێوان هەردوولا ڕوویدا.

شەڕڤانان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە، چوار زرێپۆشیان تێکشکاند و گرووپە چەکدارەکان بە ناچاری کشانەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوە کردووە، نزیکەی 10 چەکدار کوژران و برینداربوون، گرووپە چەکدارەکان نەیانتوانی تەرمی کوژراوەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنەوە.

ئەم پێشێلکارییە نوێیە هاوکات بوو لەگەڵ تۆپبارانێکی چڕ بۆ سەر گوندەوارەکانی تەل تەمر، کە مەترسییە ئەمنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای زیاتر کردووە.

ھەواڵی زیاتر