نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی نرخی تۆمار کرد، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.
هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبوەوە، لە هەولێر نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 862 دۆلار و نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22؛ یەک ملیۆن و 74 هەزار دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21؛ یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18؛ 878 هەزار دینار.