سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆدەبنەوە

سەرۆک بارزانی، بەفەرمی بانگهێشتی ئیتاڵیا کراوە و بڕیارە لەگەڵ لیۆی چواردەهەم، پاپای ڤاتیکان کۆببێتەوە.

بڕیارە سەرۆک بارزانی، لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لویسی چواردەیەم و بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆببێتەوە، هەروەها ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاوەری سەرۆک بارزانی دەکەن.

دیدارەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و ڤاتیکانە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار شاندی کوردستان بەفەرمی بانگهێشت کراون.

هاوکات دەستپێکردنەوەی پەیوەندی تازە لەگەڵ پاپای نوێ و ناساندی هەرێمی کوردستان کە ناوەندی ئاشتی و پێکەوەژیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەشێوازێک کریستیان، مسوڵمانان و ئێزدی و ئاینەکانی تر پێکەوە بە ئاشتی دەژین لە کوردستان، دروستکردنی ڕێچکەی نوێی کۆکردنەوەی زیاتری پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ کورد ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە.

پاپای ڤاتیکان نوێنەرایەتی زیاتر لە یەک ملیار و 400 ملیۆن پەیڕەوانی ئاینی کاسۆلیکی مەسیحی دەکات.

بڕیارە سەرۆک بارزانی چەندین دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام بدات، باس لە پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و ئیتاڵیا بکرێت، هاوکات گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بەسوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی و کوژرانی خوشک و برا کوردەکان و کۆکردنەوەی پشتیوانی لەرۆژئاوای کوردستان بابەتێکی تری ناو کۆبوونەوەکان دەبێت.

سەرۆک بارزانی، سێیەم جارە سەردانی ڤاتیکان دەکات، له‌ ڕۆژی 13ی ئاداری 2013 له‌ ڤاتیكان پێشوازیی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد، بۆ دووه‌م جاریش، هه‌ر له‌ ڤاتیكان پاپا فرانسیس و سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژی 30 ئایاری 2014 كۆبوونه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر