کۆرۆنا گازپرۆمی ڕوسی راگرت

پاش زیاتر لە چوار مانگ کارکردن لە هەڵکەندنی بیری نەوتی سەرقەڵا چواری بلۆکی گەرمیان، سەرەنجام ڤایرۆسی کۆرۆنا بیرەکەی بە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی راگرت

لەوبارەیەوە ڕامیار عبدالرحمان، بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵا بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “له‌ئێستادا كۆمپانیاكه‌ كاره‌كانی وه‌ستاندووه‌و زۆربه‌ی ستافه‌كه‌یان چوونه‌ته‌وه”

وتیشی: “بیری سه‌رقه‌ڵا چوار ته‌نها ٣٠٠ مه‌تری ماوه‌و به‌رهه‌می سێ بیره‌كه‌ی تریش ڕۆژانه‌، ١٣٥ تانكه‌ره‌”. ‌

سەرباری ڕێوشوێنە توندەكانی کۆمپانیا ڕوسیەکە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەڵام دواجار ڤایرۆسەكه‌ گه‌یشته‌ ناو کەمپی گازپرۆم و چەند توشبوویەك دەرکەوتن و دواتر بە ناچاری کاری کۆمپانیاکە بۆ هەڵکەندنی بیری سەرقەڵا چوار وه‌ستێنرا

بلۆکی گەرمیان، دەکەوێتە سنووری شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچكەی کفری و لەئێستادا گازپرۆمی ڕوسی لەو بلۆکە خاوەنی سێ بیری نەوتی بەرهەمدارەو ڕۆژانە نزیکەی (٣٠) هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنێت و بە ڕێگەی تانکەر ڕەوانەی هەردوو پاڵاوگەی کەڵەك و بازیان دەکرێت .

ھەواڵی زیاتر