هێشتا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار ڕێکنەکەوتوون

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق، سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت و تراوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی و لایەنە کوردستانییەکانی دیکە، لەسەر کاندیدێک ڕێکنەکەوتوون.

حوسێن کەلاری، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، “تا ئەم ساتە لەگەڵ یەکێتی لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتووین، ئێمە کاندیدی خۆمان هەیە، ئەوانیش کاندیدی خۆیان هەیە، مەرجی پارتی ئەوەیە پێش پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق؛ پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە ئینجا قسە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێت.”

وتیشی، “دەرگای پارتی بۆ گفتوگۆ واڵایە، هەر لایەنێک بیەوێت بێتە پشتەوە، ئێمە ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین.”

پرۆسەی وردبینکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار لەلایەنە پەیوەندارەکان گەڕاوەتەوە فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراق و لە کۆی 81 کاندید 23 کاندید ماون کە 12یان جێگرکراون، نۆ کاندیدیان کوردن کە ئەمانەن:-


٠ فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی
٠ نەوزاد هادی، کاندیدی پارتی
٠ نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی
٠ لەتیف ڕەشید، سەربەخۆ
٠ موسەننا ئەمین، کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان
٠ سەردار عەبدوڵڵا، سەربەخۆ.
٠ شوان داوودی، سەربەخۆ.
٠ عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، سەربەخۆ.
٠ حوسێن تەها حەسەن سنجاری، سەربەخۆ. 

ھەواڵی زیاتر