دوێنێ عه‌لی حمه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستی له سه‌رۆك فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كێشایه‌وه
بۆ زانینی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، تۆڕی میدیایی باڵكێش په‌یوه‌ندیی به عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژ و سه‌رۆكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانه‌وه كرد، وتی: “ئه‌و پرسه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی بززتنه‌وه‌كه‌دا تاو‌و و توێ ده‌كه‌ین و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ین وله‌ئێستادا هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت، هه‌ڵوێستی گۆڕان نیه “
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست تۆڕی میدیایی باڵكێش كه‌وتووه، ناوبراو ماوه‌یه‌كه له (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی) ریكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانه، چونكه پێی وابووه وه‌ك پێویست گوێ بۆ پێشنیار‌و بۆچوون و داواكارییه‌كانی نه‌گیراوه.
عه‌لی حمه ساڵح، دوو خوله ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیشدا وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ست نیشان كرا‌و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه.