سەرۆک بارزانی لەگەڵ تۆم باراک کۆدەبێتەوە
سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا؛ گەیشتنە هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆدەبێتەوە.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی چەندین هەنگاوی گرنگ و ستراتیژی بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناوە. هاوکات، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆبووەتەوە.